شەڕ و بەریەککەوتن هیچ کێشەیێک چارەسەر ناکات
پوختەی هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی شەڕەکەی نێوان هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و هێزەکانی لاهوور شێخ جەنگی رایدەگەیێنێت، شەڕ و بەریەککەوتن هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بەمشێوەیە:
شەڕ و بەریەککەوتن؛ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، تەنها کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات و چارەسەرەکان؛ دوادەخات.
لە ڕابردوو ئێستادا، بەبەردەوامیی لە هەوڵدابووین بۆ ئەوەی دۆخەکان نەگەنە ئەم دۆخە ناهەموارو نەخوازراوە، هێزی لۆژیک و لێکتێگەیشتن و یاساسەروەریی بکرێنە بنەمای یەکلاکردنەوەی هەر ناکۆکییەک، بەڵام بەداخێکی سەختەوە؛ پێشنیازو دیالۆگ و میکانیزمە ئاشتیخوازانەکان؛ کەمترین پشتیوانیی کران.
داوا لە هەموو لایەک دەکەین هاوکاربن بۆ کۆتایهێنان بەم دۆخە نەخوازراوەو، بەهەر ڕوبەڕوبونەوەو بەریەککەوتنێک کە ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی گشتیی دەخانە بەر مەترسییەوە.
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#لاهوور شێخ جەنگی
#سلێمانی
#دەستگیر کردن
#هەڤاڵ ئەبووبەکر
#شەڕ
#هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی
#ئاسۆ شێخ جەنگی
#پۆڵاد شێخ جهنگی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران