شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-14 09:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزە چەکدارەکانمان ڕژێمی پیسی زایۆنی بێچارە دەکەن

پوختەی هەواڵ
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، رایگەیاند " ژیان لە ئیسرائیل تاڵ دەکەین، وا نەزانن هێرشێکیان کرد و تەواو بوو، ئەوان دەستپێشخەر بوون و جەنگێکیان دەست پێکرد".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: " ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەی کرد و ئەو هەڵە گەورەیەشی کردوویەتی، بە پشتیوانی خوا چارە ڕەشیان دەکەین".

ڕێبەری باڵای شۆڕش زیاتر وتی: "ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەی کرد و لە هەڵگیرسانی جەنگ دەست پێشخەر بووە، هەربۆیە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیل خۆش نابێت و هێزە چەکدارەکانی وڵامی توندی هێرشەکانی ئیسرائیل دەدەنەوە".

لە درێژەی قسەکانیدا ڕێبەری باڵای ئێران وتیشی: "ئیسرائیل بەو هەڵە گەورەیەی کردی، دەستپێشخەری هەڵگیرسانی جەنگ بووە و ئێرانیش چاوپۆشی لە هیچ تاوان و هەڵەیێکی ئیسرائیل ناکات، هێزەکانی ئێران زەبری کوشندە لە ئیسرائیل دەدەن و بە پشتیوانی خوا بەسەر ئەو دوژمنەدا سەر دەکەوین".

ڕێبەری باڵای ئیسلامیی ئێران زادی کرد: "هێزە چەکدارەکانی ئێران ئامادەن و بەرپرسانی وڵات و هەموو خەڵک لە پشت هێزە چەکدارەکانن. لایەنە سیاسییەکان و چین و توێژە جیاوازەکانی گەلی ئێران هەڵوێست و پەیامی خۆیان ڕاگەیاند و هەمووان داوا دەکەن، بە هێزەوە وەڵامی چەپەڵی ئیسرائیل بدرێتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە