سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر ئێران دەكەین
پوختەی هەواڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەستدرێژیی سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینیی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکۆنە کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاگەیەندراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە:
سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكييه‌كاندا ده‌كه‌ين.
ئه‌م پێشهاتانه ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تى.
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕێكارى سه‌ربازى، ڕه‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات. له‌م كاته هه‌ستياره‌دا، ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه كه كاردانه‌وه‌ى خێرا و به‌په‌له‌ى هه‌بێت و كار بۆ ئه‌وه بكات ئاڵۆزى و پشێوييه‌كان له‌وه زياتر په‌ره نه‌ستێنن و تا زووتره ڕێ له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه بگيرێت.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
#ئێران
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#حکوومەتی هەرێمی کوردستان
#سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#ئیسرائیل
#ڕژێمی زایۆنی
#هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران