۶ شاخەوانە ونبووەکەی بانە گیانیان لەدەست دا/ یەک کەس ڕزگار کرا
پوختەی هەواڵ
پارێزگاریی کوردستان ڕایگەیاند دوای گەڕانێکی زۆر، تەرمی ئەو ۶ شاخەوانە دۆزرانەوە کە دوێنێ لە ئەنجامی هاتنی رەنووی بەفرەوە بێسەرشوێن بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنی هەینی کۆمەڵێک شاخەوان کە بە مەبەستی شاخەوانی چووبوونە چیایێکی نزیک شاری بانە و ئەندامی هەردوو گرووپی شاخەوانیی پاژین و سوور کێو بوون، بەر ڕنووی بەفر کەوتن.
لەمبارەوە ئارش لهۆنی پارێزگاری کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند لە ئەنجامی رووداوەکە ۶ کەس گیانیان لەدەستدا، یەک کەس ڕزگار کرا و بەمشێوە گەڕان بەشوێن شاخەوانەکاندا کۆتایی هات.
لایخۆیەوە پارێزگاریی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بەبۆنەی گیانلەدەست دانی شاخەوانەکانەوە بۆ بنەماڵەی کۆچکردووان و خەڵکی کوردستان بەگشتیی ڕاگەیاند.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران