شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-06-18 06:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێشانگای جلوبەرگی کوردی لە شنۆ کرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەبۆنەی هەفتەی پیشەسازی دەستیەوە، پێشانگایەکی پیشەسازی دەستی و جلوبەرگی کوردی لە شارۆچکەی شنۆ کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قایمقامی شنۆ ڕایگەیاند: بەبۆنەی هەفتەی پیشەسازی دەستیەوە، پێشانگایەکی پیشەسازی دەستی و جلوبەرگی کوردی بە بەشداری ٢٠ هۆنەرمەندی شنۆیی لە بوارەکانی (تاشینی بەردە بەنرخەکان، دیزاین و دوورینی جلوبەرگی کوردی، چنینە ڕەسەنەکان، بووکەڵەچنین، گەچکاری و گوڵدۆزی) لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ناوەندی پەرپێدانی هزری منداڵان و مێرمنداڵانی ئەم شارۆچکەیە کرایەوە.

عەبدولسەلام مام‌عەزیزی زیادی کرد: ئامانج لەم پێشانگایە ڕەخساندنی کەشێکی تەبایی و شادی، ناساندنی تواناکانی ژنان لە بواری کارسازی و پیشەسازی دەستی، پەرەپێدانی کلتووری پشتگیریکردن لە بەرهەمە ناوخۆییەکان و پیشەسازی دەستی، و هەروەها بەستنەوەی بەها کلتوورییەکانە بە چالاکییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: گرنگیدان بە پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکانی ژنان و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام، تەندروست و گونجاو لەگەڵ شکۆی خێزانەکان، لەگەڵ ڕەخساندنی زەمینەی کار و پیشە ماڵییەکان، لە کارە لەپێشینەکانی دەوڵەتی چواردەیەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە