شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-26 04:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەبێت بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە شێوەی ڤیدیۆیی بڵاو بکرێتەوە

پوختەی هەواڵ
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری کەجەکە دەڵێت، دەبێت حکوومەتی تورکیا رێگە بدات ئۆجەلان بە شێوەیێکی ڤیدیۆیی پەیامەکەی بڵاو بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی جێبەجێکاری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە بەرنامەیێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند: دەبێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەشێوەیێکی ڤیدیۆیی پەیامەکەی بڵاو بکاتەوە، گوتیشی، ''بەم شێوەیە کاریگەریی دەبێت".

هاوسەرۆکی جێبەجێکاری کەجەکە جەختی کردەوە، ''دەبێت هەلومەرجەکانی سەرۆک ئاپۆ گۆڕانکارییان تێدا بکرێت. دەبێت ئازاد بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت رۆڵی خۆی بگێڕێت و پرۆسەی وەرچەرخانی دیموکراسی بنیاد بنێت و بەڕێوەی ببات".

هۆزات هەر لەبارەی پەیامە چاوەڕوانکراوەکەی ئۆجەلان ئاماژەی بەوەش کرد، ''دەسەڵات دەڵێت با بانگەواز بکات، بەڵام بە نووسراو بێت، خۆشی نا، بەڵکوو کەسانێکی دیکە پەیامەکە وەربگرن و بە ناوی ئەو (ئۆجەلان) بیخوێننەوە. ئێمە ئەمە قبووڵ ناکەین، ئەمە قەناعەتپێکەر نییە و هیچ کاریگەرییەکیشی نابێت''.

هۆزات وتیشی پێویستە ئاستەنگ و فشارەكانیش لەسەر ئۆجەلان كەم بكرێتەوە لە پێناو هەنگاوی ڕاستەقینە بۆ پڕۆسەی ئاشتیی لە توركیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە