شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-26 03:26 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی۷ی ڕەشەمەی ۱۴۰۳ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۷ی ڕەشەمەی ۱۴۰۳ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا:

دیالۆگی نیشتمانیی سووریا بەبێ بەشداریی کورد ئەنجامی نابێت

ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا لەبارەی دەست بەکار بوونی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا، راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەخت لەوە دەکاتەوە بەستنی کۆنفرانسەکە بەم پەلەیە و ڕاگەیاندنی تەنیا یەک ڕۆژ پێش بەستنی، پەراوێزخستنی پێکهاتە سیاسی و نەتەوەییەکان بە ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردیشەوە لە ئامادەکاری و خۆئامادەکردن، پێشێلکارییە بۆ بنەما و مافی هاوبەشی نیشتمانیی گەلی کورد، کە دەبێت بەردی بناخە بێت بۆ هەر گفتوگۆیێکی جدی کە هەوڵی گەیشتن بە رێککەوتنێکی نیشتمانیی ڕاستەقینە بدات.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕاگەیێندراوێکی بەپەلە بڵاو دەکاتەوە

ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له ‌په‌یامێکدا ده‌ڵێت: پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ مامۆستایانی به‌هه‌ڵویست و سه‌ربڵند ڕاده‌گه‌یێنین که‌ خێمه‌یان له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی عه‌ربه‌ت بۆ سلێمانی هەڵداوە و بوونەتە هۆی په‌کخستنی شاده‌ماری ئابووری تاڵانچییان که‌ له‌لایه‌ن حکوومه‌تی تاڵانچییه‌وه‌ به‌ هه‌ده‌ر ده‌بڕێت، دەشڵێت پاراستنی گیانی مامۆستایان له‌ ئه‌ستۆی هێزه‌ ئه‌منیه‌کاندایه‌ و هه‌ر ده‌ستدرێژیێک بۆسه‌ریان به‌توندترین شێوه‌ ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌ و وه‌ڵامی خۆمانمان ده‌بێت.

۲۴ـەمین کاروانی خێزانی کەسوکاری داعش، لە کامپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە عێراق

عەلی جەهانگیر، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ میدیاکانی عێراقی ئاشکرا کرد: کاروانێکی دیکەی ۱۶۵ خێزانی لە کەسوکاری چەکدارانی داعش، لە کامپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە عێراق، ئەو ۱۶۵ خێزانە لە ۶۰۵ کەس پێکهاتوون و رۆژی ۲۳ـی ئەم مانگە لە کامپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە عێراق."

بەگوتەی عەلی جەهانگیر، ئەو کەسانە دەبرێنە کامپی جەدعە لە سنووری نەینەوا، دوای شیاندنەوەی کۆمەڵایەتی، دەگەڕێندرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە