شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-22 07:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتە حەسەکە

پوختەی هەواڵ
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، كاروانێكی دیكە سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی گەیشتە حەسەکە لە كوردستانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی هەینی ٢١ ی شوبات لە ڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت: "کاروانێکی سەربازیی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی گەیشتنە بنکەی قەسرەک لە  لادێكانی حەسەکەی كوردستان".

ڕوانگەی سووری دەشڵێت: كاروانەكەی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستانەوە چوونەتە خاكی سووریاوە و پێکهاتوون لە ٣٦ بارهەڵگر کە سندووقی داخراو، ساردکەرەوە، چەک و تەقەمەنی، سندووقی بەندکردن، تانکی سووتەمەنی و زرێپۆش کە لە دەروازەی ئەلوەلیدی سنووری، هاوکارییە سەربازییەکانی گەیاندووەتە بنکە سەربازییەکانی باکووری سووریا.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەكە، ئەوەش لە چوارچێوەی بەردەوامیی بەهێزکردنی  بنکە و پێگە سەربازییەكانی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دێت، کە بوونی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاتر دەکات.

ئەم کاروانە لە کاتێکدا ڕەوانەی سووریا دەکرێت، هەفتەی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئەمریکیدا ئاماژە بەوە دەکرێت کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پلانێکی کشانەوەی بۆ سێ مانگ، یان شەش مانگ داناوە بۆ کشانەوە لە سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە