شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-22 06:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی سووریا بانگهێشتی عێراق کرا

پوختەی هەواڵ
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، وەزیری دەرەوەی سووریایان بانگهێشت کردووە بۆ سەردانکردنی بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: "بە فەرمی بانگهێشتی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریامان کردووە بۆ سەردانی کردنی عێراق، ئەوەش بەمەبەستی تاوتوێ کردنی چەند دۆسیەیێکی هاوبەش و کردنەوەی لاپەڕەیێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات."

بەگوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە، لە داهاتوودا ڕۆژی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سووریا دیاری دەکرێت.

هەروەها ڕۆژی ۱۵ی ئەم مانگە دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بانگهێشت کراوە بۆ هەولێر و ئەویش بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتەکەی قبووڵ کردووە."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە