سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر، کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر کرد و هێوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له ديدارێكدا به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه، ستايشى ڕۆڵى نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودى، كونسوڵى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئيرانی له هه‌ولێر كرد له بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیوای خواست له ئه‌ركى داهاتوويدا سه‌ركه‌وتوو بێت.
لاى خۆيه‌وه ڕه‌شنوودى، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پشتگيرى و هاوكارييان له‌گه‌ڵ خۆى و كونسوڵخانه‌ى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا له هه‌ولێر كرد بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانيان.
لەو دیدارەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران