مه‌سروور بارزانی و سوودانی کۆی گرفته‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ دەکەن
پوختەی هەواڵ
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند له کۆبوونەوەی مه‌سروور بارزانی و سوودانیدا کۆی گرفته‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا باس ده‌کرێن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانی محەمەد شیاع سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، باسی بارودۆخی سیاسی به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کرێت.
هەورامانی وتیشی: سه‌ردانه‌که به‌ئه‌رێنی ده‌بینین بۆ هه‌ولێر و به‌غدا و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کوردستان کۆ ده‌بێته‌وه و کۆی گرفته‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا باس ده‌کرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران