شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-03-28 20:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشكردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی درێژەدەری فیتنەکانە

پوختەی هەواڵ
عەباس عێراقچی سەركۆنەی هێرشكردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد لە دهۆک و ئاماژەی بە مێژویەکی درێژی ئەمریكا کرد لە نانەوەی فیتنە و دروستکردنی دوبەرەکی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دوای هێرشێکی تیرۆریستیی درۆنی بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە ڕێگەی پەیامێکەوە وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو کارە تیرۆریستییە، هیوای سەلامەتی بۆ بارزانی خواست.
عێراقچی دەشڵێت: "وەزیری دەرەوە ئاماژەی بە مێژویەکی ئیسرائیل  و ئەمریکا کرد لە نانەوەی فیتنە و دروستکردنی دوبەرەکی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە و دراوسێکاندا، هەروەها جەختی لە بەرپرسیارێتی هەمو حکومەتەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کردەوە بۆ لێپرسینەوە و سزادانی ئەو دو وڵاتە لە بەرانبەر دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر ئێران و هێرشە نایاساییەکانیان بۆ سەر عێراق.
ئەوە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ هێرشێكی درۆنیکرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دهۆک و هەر زو محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەشێک زۆر لە سەركردە سیاسیەكان سەركۆنەی هێرشەكەیان كرد، كە گرووپە چەكدارەكانی عێراق بە هێرشەكە تۆمەتبار دەكرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە