شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-13 12:29 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقام گەشەی ئابووری و گەشتیاریی لێدەکەوێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەڕێوەبەری ۱۷ـەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان ڕایدەگەیەنێت: خۆشبەختانە ڕوانگەی ئابووریی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان گەیشتووەتە ئاستێک کە داهات بۆ خەڵکی مەریوان هەیە و ئەمەش لە دەبێتە هۆی خۆشگوزەرانی ئابووری و گەشەسەندن لە کەرتی گەشتیاری.

فاتێح بادپەروا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێسدا ڕاشیگەیاند: لە بەشی نێودەوڵەتیدا مایەی شانازییە بۆ فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان کە بۆ یەکەمجار ٧٧ گرووپ بەشداریان کرد و لە نێویاندا ٨ گرووپ هەڵبژێردران.

ناوبراو وتیشی: ١٥ گرووپ لە ئێرانەوە بەشداریان کرد، کە لە بەشی سەرەکیدا ٥ بەرهەم هەڵبژێردران، کە لە فێستیڤاڵە گەورەکانی ئێران بوون، لەوانە فێستیڤاڵی منداڵان و مێرمنداڵان، ئیسار و شەهیدان و بەرگریی پیرۆز.

بەڕێوەبەری حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان زیادی کرد: بەشێکی دیکە کە ئەمساڵ بۆ ئێمە زۆر گرنگە، فێستیڤاڵی بەشی نیشتمانە، لەم بەشەدا گرووپە بەشداربووەکان بە پارە و هەوڵی خۆیان هاتوونەتە مەریوان.

بادپەروا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەم گرووپانە تەنانەت تێچووی شوێنی مانەوە و هۆتێل و خواردنیان بۆ خۆیان دابین کردووە و ئەمەش هەمان تێڕوانینی ئابوورییە کە خۆشبەختانە گەیشتووەتە ئاستێک کە داهاتی بۆ خەڵکی مەریوان هەیە و ئەمەش خۆی لە خۆیدا بووەتە هۆی خۆشگوزەرانی ئابووری و گەشەپێدانی کەرتی گەشتیاری.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: وەک دەبینین خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان و شارە گەورەکانی ئێرانەوە خۆبەخشانە هاتوونەتە مەریوان کە دەبێتە هۆی خۆشگوزەرانی ئابووری لە ماوەی ئەم ٥ ڕۆژەدا هاووڵاتیانی مەریوانیش دەبێت نوێنەرێکی باشی کوردستان و ئێران لە ڕووی میواندارییەوە بن.

بەڕێوەبەری حەڤدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ڕاشیگەیاند: لە ماوەی ئەم پێنج ڕۆژەدا شانۆکان لە پارکی شانۆ، پارکی زەریبار، و گۆڕەپانی بابەرشید نمایش دەکرێن و سپاس بۆ ئێوەش کە لێرە ئامادە بوون و هیوادارم بە هاوکاری ئێوە شایی و پێکەنین بخەینە سەر لێوی خەڵک.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە