شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-13 13:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەولێر موڵکی هیچ حزب و بنەماڵەیەک نییە و تاپۆکەی هی نیشتیمانە

پوختەی هەواڵ
لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل ڕایگەیاند، ئەوانەی شانازی بەوە دەکەن کە بە پشتیوانی دەبابەکان بەعس ئەم شارەیان داگیرکردووە، ناتوانن هەولێر بکەنە موڵکی هیچ حزب و بنەماڵەیەک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی لەمیانی وتارێکدا له‌ ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌ی حزبەکەی له‌ هەولێر ڕایگه‌یاند، "خۆم بە هاوبەشی خەم و ناڕەزایی و بێهیواییەکان دەزانم، هەولێر هی هەمووانە نەک حزبێک و ئەوانە شانازی بەوە دەکەن بە پشتیوانی دەبابەکان بەعس ئەم شارەیان داگیرکردووە ناتوانن هەولێر بکەنە موڵک هیچ حزب و بنەماڵەیەک و تاپۆکەی هەولێر هی نیشتیمانە".

ناوبراو باسی لەوەش کرد، دڵخۆشن بە هەموو بەرەوپێشچونێکی هەولێر، زۆر دڵخۆشن بە کردنەوەی ڕێگای نوێ و فراوانکردنی شار، بەو مەرجەی بۆ ئیفرازکردنی زەوی بێت بۆ خەڵکی شار، نەک بۆ فرۆشتنی زەویەکانی ئەو شارە بە کۆمپانیاکانی حزب و بنەماڵە، ئاشکرایە کە زەوییە باشەکانی هەولێر لە لایەن کۆمپانیاکانی بنەماڵە سیاسیەکانەوە داگیرکراوە و فرۆشراوە کەسانی بیانی و دەرەکی.

لاهوور شێخ جەنگی باسی لەوەش کرد، "باوه‌ڕ بە شەڕی میدیایی درۆینەی نێوان یەکێتی و پارتی مەکەن و ئەوانە ئه‌گەر ناکۆکیەکیان هەبێت لەسەر دزی زیاتر و گەندەڵی زۆرتر و پۆستی پاییەی نێوان خۆیانە و هەرگیز لەسەر مافی خەڵک ناکۆک نین".

ئەوەشی خستەڕوو، "کاتی ئەوە هاتووە کە چیتر لێیان قبووڵ نەکەین و ئەوەش بە دەنگدان و پشتیوانی هەموو خەڵکی کوردستان دەکرێت و ململانێی و ڕووبەڕووبوونەی ئەو دوو حزبە تەنها بە بەرەی گەل دەکرێت و وتوومانە  دیموکراسی بەرامبەر دیموکراسی و هێز بەرامبەر هێز".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە