شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-13 12:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خۆنواندنی ڕەنگەکان لە ۱۷ەیەمین کەرنەڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان

پوختەی هەواڵ
۱۷ـەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ۲۱ی ڕەزبەر بە بەڕێکەوتنی کەرنەڤاڵ لە چوارڕێیانی شەبڕەنگی شاری مەریوانەوە بەرەوە پارکی میللەتی ئەو شارە بەڕێوەدەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ۱۷ـەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وەزارەتی فەرهەنگی ئێران و بەرپرسانی پارێزگای کوردستان و سنە و شاری مەریوان دەستیپێکرد.

عەباس ساڵحی، وەزیری کولتووری ئێران لە پەیامێکدا بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان رایگەیاند، ئەم بۆنە فەرهەنگییە بۆ پتەوکردنی یەکگرتوویی نەتەوەییە.

حەمید نیلی ئەحمەدئابادی، بەڕێوەبەری گشتیی هونەر لە وەزارەتی فەرهەنگی ئێران رایگەیاند: پەیامی فێستیڤاڵی مەریوان، کە تاوەکو ۲۰ی ڕەزبەر بەردەوام دەبێت، پەیامی ئاشتییە.

شایانی باسە فێستیڤاڵەکە بە بەشداریی ۱۷۰ هونەرمەندی لە ئێران، هەرێمی کوردستان و ئەرمەنستان و عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە بەڕێوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە