شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-20 09:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەلاحەدین دەمیرتاش بە دوو ساڵ و شەش مانگ زيندانى سزا درا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە ۱۴یەمین دادگای سزای مێرسین، دوایين دانیشتنی دادگایی کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، لەسەر دۆسییەی سووکایەتی کردن بە ئەردۆغان، بەرێوەچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئەو دۆسیەیەى لەسەر دەمیرتاش کراوەتەوە، لە چەند گوتەیەکدا کە لە شارەکانی ئەنقەرە، دیاربەکر، مێردین و مێرسین پێشکەشی کردوون، سووکایەتیی بە ئەردۆغان کردووە.

ئۆزگور ئۆزبەک، پارێزەری دەمیرتاش ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە گوتەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش لە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕیندا لێکبدرێتەوە و ئەو دۆخە لەبەرچاو بگیرێت کە ناوبراو قسەکانی تێدا کردووە کە پەرلەمانتار بووە و پارێزبەندیی هەبووە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە، هەر لەبەر ئەوەیە ئەم دادگایی کردنە دژی یاسایە، بەڵام دەستەی دادگا داواکارییەکەی ئۆزبەکی ڕەت کردەوە.

دواتر دەستەی دادگا بڕیارەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی ماددەی ۳۰۱ لە یاسای سزادانی تورکی و بە تاوانی "سووکایەتی کردنی ئاشکرا بە گەلی تورک، دەوڵەتی کۆماری تورکیا، حکوومەتەکەی و دەسەڵاتی دادوەریی "بە ساڵێک و سێ مانگ و بە تاوانی "هاندانی خەڵک بۆ ڕق و کینە و دوژمنایەتی" بە ساڵێک و سێ مانگی دیکە، واتە کۆی گشتی بە دوو ساڵ و شەش مانگ سزادرا.

دوو مانگ لەمەوبەر و لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا، دەمیرتاش کە ماوەی هەشت ساڵە دەستبەسەرە، لە دۆسییەی کۆبانیدا ۴۲ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە