شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-05-02 05:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەروین بوڵدان لە زیندانی ئەدیرنە چاوی بە سەلاحەدین دەمیرتاش کەوت

پوختەی هەواڵ
بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە لیستی دەم پارتی، چووە زیندانی ئەدیرنە و چاوی بە سەلاحەدین دەمیرتاش کەوت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژِ هەینی ۱ـی ئایاری ۲۰۲۶، پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە لیستی دەم پارتی، کە هاوکات ئەندامی شاندی ئیمراڵییە، لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی لە زیندانی ئەدیرنە کردووە.

 بوڵدان دوای دیدارەکە دەڵێ: "سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاشی ئازیزم لە زیندانی ئەدیرنە کرد. سڵاو و خۆشەویستی بۆ هەمووان هەبوو".

 دەمیرتاش لە رۆژی ۴ـی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۶ دەستبەسەرکرا و نۆ ساڵە لە زیندانە و تۆمەتەکانی (تێکدانی یەکڕیزی و یەکگرتوویی دەوڵەت)، (هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوان)، (رێکخستنی خۆپیشاندانی نایاسایی)، (تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ)، (هاندانی خەڵک بۆ یاخیبوون لە دژی یاسا بەرکارەکان) و (پرۆپاگەندەکردن و پەسنکردنی تیرۆر)ی دراوەتە پاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە