شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-20 09:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە بۆردوومانێکی تورکیا پێشمەرگەیەکی هەرێمی کوردستان لە شیلادزێ کوژرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی دەڵێت، لە بۆردوومانێكدا هاونیشتمانییەک لە سنووری شیلادزێ گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی ڕووداو لە زمانی کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT)ـەوە بڵاوی کردۆتەوە کە ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە ناوی "عوسمان ڕژدی مڕوانسی"یە و تەمەنی ۳۲ ساڵ بووە.

شایانی باسە بۆردوومانەکە نزیک کاتژمێر ۰۶:۰۰ـی بەیانیی ڕوژی پێنجشەممە لە گوندی بەریسکێ کراوە، ئەو کەسە بۆ کاروباری مێشهەنگ چووەتە ئەو سنوورە. کامەران عوسمان دەڵێت: "ئەوەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی ۳۲ ساڵە و هاوژینی هەیە، بەڵام منداڵی نییە؛ پێشمەرگە بوو".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە