شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-24 12:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا دووهێندە زیاتر بووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیى لە هانس ساندی باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کرد بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە ۲۴ـی ۶ـی ۲۰۲۴ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سوپاسی باڵیۆزی هۆڵەندای کرد بۆ هەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی دوو لایەنە، هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی هۆڵەندا لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پشتگیری کردنی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بەتایبەتی کەرتی کشتوکاڵ دەربڕی.

لایخۆیەوە باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا، ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرد كە ڕێژەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوولادا دووهێندە زیاتر بووە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە