خۆدزینه‌وه‌ی زیاتری ده‌سه‌ڵات له هه‌ڵبژاردن، گورزی کاریگه‌رە له دیموکراسی
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ره‌ی گه‌ل که لاهوور شێخ جه‌نگی سه‌رۆکایه‌تیی ده‌کات له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا سه‌باره‌ت به دیاری نه‌کردنی واده‌ی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: "وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن، سه‌رۆکی هه‌رێمی ماوه‌به‌سه‌رچوو یه‌که‌م مه‌رسومی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له ۲۴ی (نیسان/۴) ساڵی ۲۰۲۲ ده‌رکرد که تیایدا ڕۆژی ۱‌ی ئۆکتۆبه‌ری هه‌مان ساڵی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاری کردبوو، له‌و کاته‌وه که زیاتر له دوو ساڵ تێده‌په‌رێت تا ئێستا سێ جاری‌تر کات و ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی دیاریی کردووه و هیچیان جێبه‌جێ نه‌کراون، که دواجاریان ۱۰ی (حوزه‌یران/۶)ی ئه‌مساڵ بوو، ئه‌وه‌بوو پاش شه‌ڕێکی میدیایی پڕ سیناریۆ و شیعاربازی نێوانیان به ڕێکه‌وتنی حزبی پێشوه‌خته پارتی و یه‌کێتی ئه‌ویشیان دواخست، سه‌رۆکی هه‌رێمیش له‌و هه‌موو دواخستن و پهکخستانانهدا بۆ ته‌نها جارێکیش و به دیڕێک ڕوونکردنه‌وه‌ی نه‌دایه خه‌ڵکی کوردستان و هاونیشتیمانیان که ئاخۆ هۆکاری ئه‌و دواخستنانه چییه و بۆچی ئه‌و وادانه‌ی ئه‌و دیاریان ده‌کات له‌بری پابه‌ندبوون پێیانه‌وه به سووکایه‌تی کردنه‌وه دواده‌خرێن؟! به مه‌رجێک کۆمسیۆن که لایه‌نی جێبه‌جێکاری هه‌ڵبژاردنه سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانی له هه‌موو ڕویه‌که‌وه ئاماده‌کردبوو".
بەرەی گەڵ ڕاشیگەیاندووە: "ئه‌و خه‌مساردیه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، پرسیاری گه‌وره له‌سه‌ر ڕۆڵ و ئه‌رکی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دروست ده‌کات، به‌وه‌ی ئایا ڕۆڵی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له سه‌روه‌ختی سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانیدا ته‌نها بووه به ده‌رکردنی مه‌رسووم بێ ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی ڕێزی بگرن؟! یاخود سه‌رۆکی ئه‌و دامه‌زراوه گرنگه خۆی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی قبووڵه و به‌شێکه له پرۆسه‌ی بێبایه‌خ کردنه‌که به‌تایبه‌تی که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست بوو له درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی نایاسایی په‌رله‌مان و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو کیشه‌کانی هه‌ڵبژاردنیش له‌و درێژکردنه‌وه نایاساییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرت".
به‌ره‌ی گه‌ل ده‌شڵێت: "ئێمه به ڕوونی ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم، توانای ئه‌وه‌ی نییه واده‌یه‌کی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بکات و پێی وایه حزبه‌که‌ی خۆی و هاوپه‌یمانه‌که‌ی که یه‌کێتیه ڕیزی بریاره‌کانی ناگرن، پێویسته داوا له کۆمسیۆن بکرێت واده‌یه‌کی نوێی کۆنکرێتی بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری بکات و ئه‌و به‌رپرسیارێتیه بسپێردرێ به ئه‌وان".
بەرەی گەل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، "خۆدزینه‌وه‌ی زیاتری ده‌سه‌ڵات له هه‌ڵبژاردن و حساب نه‌کردن بۆ ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان و زه‌وتکرنی مافی ده‌نگدان، گورزی کاریگه‌رن له دیموکراسی و زیانی گه‌وره‌ن به‌رامبه‌ر پێگه و سه‌نگی ئه‌م هه‌رێمه له عێراق و ناوچه‌که‌دا، بۆیه ده‌بێت له نزیکترین کاتدا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان دیاری بکرێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران