پێویستە حکوومەتى هەرێم ناو و لیستى فەرمانبەران بنێرێت بۆ بانكی تى بی ئاى
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهشیر حهداد دەڵێت: پرۆسەى تەوتینى مووچەى فەرمانبەران بەردەوامە و پێویستە هەرێمى کوردستان بە زوویی ناو و لیستى فهرمانبهران بنێرێت بۆ بانكی تی بی ئای.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشیر حەداد، جێگری پێشووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق به میدیای فهرمیی گۆڕانی لەبارەى پرۆسەى تەوتینەوە ئەوەى ئاشکرا کرد کە پرۆسەکە دەستى پێکردوە و بەردەوام دەبێت، بەڵام کاتى پێویستە چوونکە بە وتەى ئەو عێراق ماوەى حەوت ساڵ نەیتوانیوە تەوتینى مووچەخۆرانى خۆى تەواو بکات.
ناوبراو وتىشی: "ئەوەى گرنگە ئەوەیە پرۆسەکە چۆن دەستى پێکردووە بەوجۆرە بەردەوام بێت و ئەو مووچەخۆرانەى بەشدارى پرۆژەى هەژمارى من نەبوون ناویان بنێردرێتە بەغدا تا پرۆسەى بەبانکیکردنى مووچەکانیان تەواو بکرێت".
بەشیر حەدا جەختیشی کردەوە کە پێویستە حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە زوویی ناو و لیستى ئەو فەرمانبەرانە بنێرن کە ماونەتەوە تا لەلایەن بانکى تى بی ئاى-ەوە کارەکانیان بۆ ئەنجام بدرێت.
#کوردپرێس
#بوودجە
#مووچە
#مووچەی فەرمانبەران
#ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
#هەژماری من
#تەوتین
#بەبانکی کردنی مووچه
#بەشیر حەداد
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران