شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-26 05:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هەولێر لە ماوەی پێنج مانگدا؛ زیاتر لە ٥٠٠ ئاگر کەوتووەتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە و بەجۆرێک کە لە پێنج مانگدا زیاتر لە ٥٠٠ ئاگر لەو شارە کەوتووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواین دوو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە کە چەند کاتژمێرێکی کەم نێوانیان بوو ئەوانیش سووتانی کارگەیەکی غاز و چوار کۆگای بەرهەمی پاککردنەوە بوو لە شاری هەولێر.

بەهۆی ئاگرەکەوە هەر چوار کۆگاکە بەتەواوی سووتان لەگەڵ تەواوی کەرەستە خامەکانی ناویان و زیاتر لە چوار کاتژمێری پێچوو تا بەتەواوی کۆنتڕۆڵکرا، بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی سووتان و دوو کارمەندی تیمەکانی بەرگری شارستانیش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

هاوکات، بەشێک لە ئاگرەکان بەهۆی کارنەکردنی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچن و بەشێکیشیان بەهۆی دوورییان لە بنکەکانی ئاگرکوژێنەوە، ئاگرەکان درەنگتر کۆنتڕۆڵ دەکرێن و بەمەش زیانەکان زیاتر دەبن.

بەشێوەیەکی زانستی ١٨ هۆکار هەیە بۆ دروستبوونی ئاگرەکان لەوانەش هۆکاری شۆرتی کارەبا و کوالێتی مەوادەکانە، بەڵام رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە ئەمساڵ لە هەولێر گومانی زۆری لای هاوڵاتیان دروست کردووە و زۆرینەی کاسبکاران بە گومانەوە لە رووداوەکان دەڕوانن.

جگە لەوەش، سەرباری ئەوەی تا ئێستا ئاگرەکان زیانێکی زۆری ماددیان هەبووە بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر هیچ قەرەبوویەکی کاسبکاران ناکاتەوە و تەنها بەڵێنی بێ کردارییان پێ دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە