سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق پرسە و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی ئێران دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق، له په‌یامێکدا نیگه‌رانیی خۆی بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆک کۆمار و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌رده‌بڕێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه، به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هاوڕێیانیمان پێگه‌یشت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، "به‌م بۆنه خه‌مباره‌وه پرسه و هاوخه‌می قووڵی خۆمان ئاراسته‌ی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و گه‌لی خۆشه‌ویست و حکوومه‌تی ئێران ده‌که‌ین".
به‌رهه‌م ساڵح ده‌شڵێت، "داوا له خودای مه‌زن ده‌که‌ین که کۆچکردوو و هاوڕێیانی به ڕه‌حمه‌تی خۆی ببه‌خشێت و به به‌هه‌شتی به‌رین شادیان بکات".
#ئێران
#کوردپرێس
#سەرۆک کۆماری ئێران
#بەرهەم ساڵح
#ئیبراهیم ڕەئیسی
#حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان
#هێلیکۆپتەر
#تەبرێز
#بەنداوی قیزقەڵاسی
#وەرزەقان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران