لەئەگەری دواکەوتنی زیاتری هەڵبژاردنی پەرلەمان دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەونە بۆشایی یاسایی
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەرکردایەتی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی کوردستان رایگهیاند، پێویسته هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سەرکردایەتی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، له كۆبوونهوهیهكدا باسیان له ئامادهكاریهكان بۆ ههڵبژاردن كردووه و جهخت لهسهر ئهوه دهكهنهوه پێویسته هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و لەئەگەری دواکەوتنی زیاتری هەڵبژاردنی پەرلەمان، "هەرێمی کوردستان و دام ودەزگاکانی دەکەونە بۆشایی یاسایی، هەربۆیه ناکرێت چیدیکه هەڵبژاردن دوابکەوێت".
ئاماژه بهوهشكراوه، هەروەها ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆی پەیڕەوی پەسەندکراوی کۆنگرەی بەزۆرینەی دەنگ پەسەندکرد، لەتەوەرێکی دیكهی کۆبوونەوەشکەدا بەرپرسی بەشێک لە ئۆرگانەکان پەسەندکران و ئاڕاستەکران کە لە ماوەیەکی دیاریکراودا ئۆرگانەکانیان دروست بکەن.
بۆچوونی بەکارهێنەران