شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-05 09:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی شاندێکی باڵا لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران وتی: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی شاندێکی باڵا لەوان؛ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆک، دڵشاد شەهاب ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەوزی حەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی، عەبدوڵڵا ئاکرەیی ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئێران، نیوڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی 5ی 2024 گەیشتنە تاران.

نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە تاران زیاتر وتی: بڕیار وایە لەم سەردانە ڕەسمییەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لەوان؛ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و هەروەها ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران و هەروەها حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەروەی ئێران دیدار و گفتوگۆ بکات.

لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیش نازم دەباغ وتی: سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندیی دوو لایەنەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە