شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-04-25 09:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کێشە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان دروستدەبێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق هۆشدارى لە دروستبوونەوەى کێشە دەدات بۆ مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بە کەناڵ8ى ڕاگەیاندووە: "ئەگەر کێشەی بەبانکیکردن (تەوتین)ی مووچەخۆران و بابەتی هەژماری من  چارەسەر نەکرێت، ئەگەری هەیە لە مانگەکانی داهاتوو کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمى کوردستان دروستببێتەوە، بۆیە پێویستە حکوومەتی هەرێمى کوردستان لەم بارەوە بڕیاربدات".

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق گوتیشى: "ئەگەر بەزووترینکات شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان نەچێتە بەغداد بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، ئەوە ئەگەری هەیە گرفت بۆ مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش دروستببێت، بەڵام مووچەی مانگی نیسان دەنێردرێت".

فازڵ نەبی جەختى لەوەشکردەوە، "ئەگەر ئێمە وەک هەرێمی کوردستان خۆمانی لێکەڕبکەین، سوور بین لەسەر هەژماری من و بەغدادیش سوور بێت لەسەر بەبانکیکردن، بێگومان کێشە دروستدەکات، مووچەخۆر دەبێتە قوربانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە