شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-04-25 09:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پۆستى سەرۆکى هەرێم و حکوومەت بدەن بە کەمایەتییەکان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى ڕایدەگەیەنێت، پارتى بێ‌بەشکردنی نوێنەرایەتی پێکهاتەکانی کردۆتە پاساوی دواخستنی هەڵبژاردن و پێشنیار دەکات، سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەت بدرێت بە ئاشووری و تورکمان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵا، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى لە پەیجى خۆى نووسیویەتى: لەدوای بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پارتی بێ‌بەشکردنی نوێنەرایەتی پێکهاتەکانی کردۆتە پاساوی دواخستنی هەڵبژاردن!.

ناوبراو نووسیویشیەتى: هەرچەندە هەبوون و نەبوونی چەند پەرلەمانتارێکی تورکمان، ئاشووری و ئەرمەن پێوەری سەرەکی دەستەبەر بوونی مافی ئەو پێکهاتانە نییە، چوونکە دەکرێ ئەوان لە پەرلەمان بن و مافەکانیشیان پێشێل بکرێن، هەروەها دەکرێ لە پەرلەمانیش نەبن و مافەکانیشیان پارێزراوبن، تازە دادگا بڕیاری خۆی داوە و پاشگەزبوونەوەی نییە، ئەمە لەلایەک لە لایەکی دیکەش پەرلەمانمان نییە تا یاساکە هەموار بکاتەوە، کەواتە چار چییە؟

ئەو بەرپرسەى یەکێتى ئاماژە بەوەدەکات، دەکرێ هەموو لایەنە کوردستانیەکان رێکبکەون کە لەدوای هەڵبژاردن سەرۆکایەتی هەرێم بە کەسایەتیەکی پێکهاتەیەک و سەرۆکایەتی حکوومەتیش بە کەسایەتیەکی پێکهاتەیەکی دی بدرێ و دەڵێت: چوونکە ئەو پێکهاتانەش وەکوو ئێمە هاوڵاتی و خاوەنی ئەم نیشتیمانەن و مافی خۆیانە ئەو پۆستە باڵایانەش وەربگرن، دوای ئەوەش پەرلەمان دەتوانێ یاسای هەڵبژاردن هەموار بکاتەوە و دادپەروەرانەش کورسی نوێنەرایەتی ئەو پێکهاتانە دابنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە