شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-27 11:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گردبوونەوەی ناڕەزایی گەنجەکانی شەنگال کە ناویان لە دامەزراندنی پۆلیس دەرچووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ناوی هەزار گەنجی شنگال بۆ دامەزراندن دەرهێنراون و خەڵکی تریان لە شوێنی ئەوان داناون و بە هۆیەوە گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا و داوا کرا رێگری لەو ستەمە بکرێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە ۲۶/۲/۲۰۲۴، کۆمەڵێک لە گەنجانی شنگال ئەوانەی ناویان بۆ دامەزراندن بۆ پۆلیس دەرچووبوو بێ‌بەش کراون لەو پڕۆسەیە، بۆیە لە باعەدرێ گردبوونەوە ئەنجام درا.

بەپێی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبێت دوو هەزار و ۵۰۰ گەنجی شنگال وەک پۆلیس دابمەزرێن بۆ پاراستنی ئەمنیەتی شارەکە، بەڵام دوێنێ یەکشەممە، ناوی هەزار گەنجی شنگال دەرهێنراون و خەڵکی تر لە شوێنیان دانراون.

لە گردبوونەوەکە دا، ئەو گەنجانە داوایان کرد ڕێگری لەو ستەمە بکرێت.

لە نۆی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۰، ڕێککەوتننامەی شەنگال بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق واژوو کرا، چەندین جار حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەکەی کردووە، بەڵام تا ئێستا بەغدا لای خۆیەوە ئامادە نییە ئەم رێککەوتنە جێبەجێ بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە