شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-27 09:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرش كرایەسەر ناوەندی MSD لە قامشلۆ

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- لە قامشلۆی هێرش كرایە سەر ناوەندێكی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، هێرش بۆ سەر ناوەندەکەی لە قامشلۆ، بە ئامانجگرتنی هەڵوێستە نیشتمانییەکانیەتی لە بەرەوپێشبردنی دیالۆگی ناوخۆیی بە ئامانجی گەیشتن بە قۆناغێکی گواستنەوەی دیموکراسی لەو وڵاتە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەن و بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە دەکەن.

ئەنجومەنەکە ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشە ڕێگریان لێناکات لە درێژەدان بە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی لە سووریا.

شایانی باسە ناوەندی "مەسەدە" لە قامشلۆ لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە كرایە ئامانج، بۆمب فڕێداوەتە ناو ناوەندی مەسەدە و زیانەكانیش تەنیا ماددی بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە