شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-23 07:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزێکی پاسەوانی سنوور لە شیلادزێ جێگیر دەکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی رابردوو هێزێکی سەر بە پاسەوانی سنووری عێراق گەیشتە شیلادزێ و بڕیارە لەوێ جێگیر بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی سەربازی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند: ئەو هێزە لە لیوایەک پێک دێت و لە لووتکەی رێژبراخە لە سنووری شیلادزێ لە قەزای ئامێدی جێگیر دەبێت و چەند خاڵێک دادەنێن.

بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو هێزەی پاسەوانی سنوور شەوی ڕابردوو بە ۱۰۰ هەمەری سەربازییەوە گەیشتوونەتە گەلی باڵندا و بەیانیی ئەمڕۆ بەرەو دەڤەری نێروە و رێکان و دۆسکی سەروو بەڕێکەوتوون.

ئەو شوێنەی هێزەکە تێیدا جێگیر دەبن، حەوت کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ناحیەی شیلادزێ و لەڕووی سەربازییەوە شوێنێکی ستراتیجییە، ئەمەش بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، بۆ گێڕانەوەی ئارامییە بۆ ناوچەکە بۆ ئەوەی خەڵکی ئەو گوندانە بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

لە ساڵی ۲۰۲۲ تورکیا ئۆپەراسیۆنی "چنگ قوفڵ"ی دژی پەکەکە لەو سنوورە دەستپێکرد کە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و چیای مەتین لەخۆدەگرێت، تاوەکوو ئێستا بەوهۆیەوە دەیان گوندی سنوورەکە چۆڵکراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە