شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-23 07:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزەکانی تورکیا سەدلەسەد دەیانزانی خەڵکی بێ­تاوان دەکەنە ئامانج

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆردوومانی فڕۆکەی تورکیا بۆ سەر گوندی کافیا لە سنووری ناحیەی دینارتەی قەزای ئاکرێ کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاونیشتمانیی گوندەکە. یەکێک لەو کەسانەی لە بۆردوومانەکە رزگاری بووە دەڵێت: "۱۰۰٪ دەیانزانی ئێمە لەوێین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سادق تاهیر و دوو هاوڕێکەی بەیەکەوە چووبوونە نێو باخەکەیان، بەڵام سادق تەنیا خۆی ڕزگاری بوو و دەڵێت، "۱۰ جار دەستم لە قورئان دەدەم و رۆژی قیامەتیش لەم قسەیەم بەرپرسم ئەگەر نەیانزانیبێت ئێمە لەوێین. ۱۰۰٪ دەیانزانی ئێمە لەوێین و بەبێ هیچ هۆکار لێیان داین، لەنێو باخەکە کارمان دەکرد و خەریکی لێکردنەوەی سماق بووین، خواردنیشمان دروستکرد، فڕۆکە هات و مووشەکێکی لێداین".

رێگەی گوندەکە سەختە و ئۆتۆمبێل ناگاتە ئەوێ. کەسوکاری قوربانییەکان نزیکەی چوار کاژێر تەرمەکانیان بەسەر شانی خۆیان هەڵگرت تاوەکوو گەیشتنە ئەمبووڵانس.

عەلی عومەر، برای یەکێک لەو کەسانەی لە بۆردوومانەکەدا گیانی لەدەستدا بە رووداوی گوت، "چووبوون بۆ لێکردنەوە سماق و خەزنکردنی ئاو بۆ هاوین، نایلۆنمان وەکوو خانوو دروستکردووە و لەوێ بوون، لەوێ فڕۆکە لێی داون".

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، تەرمی قوربانییەکان گەیێندرانە گوندی دوودیی سەروو، بەهۆی ئەوەی لە ساڵی ۱۹۹۰ـەوە گوندی کافیا چۆڵە، ناچاربوون تەرمەکان لە گوندی دوودیی سەروو بەخاک بسپێرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە