شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-18 07:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاگر لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاگر لە بەشێکی باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی ڕاگەاندووە، "کاژێر 12:50ـی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لە ئاگرەکەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاگادار کراینەوە و دوای ماوەیەکی کەم تیمەکانمان کۆنترۆڵیان کرد".

کاروان میراودەلی گوتی، " ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە و ئەو شوێنەی ئاگرەکەی تێدا کەوتووەتەوە، چێشتخانە بووە و زیانە مادییەکانی لەنێوان 20 ملیۆن بۆ 25 ملیۆن دیناردایە".

لەبارەی هۆکاری ئاگرەکەشەوە گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر گوتی، "بۆیلەر (گیزەر)ـی ئاو گەرمکردن تەقیوە؛ لەو شوێنە بوتڵێکی گازیش هەبووە و کارلێکیان کردووە و ئەویش تەقیوەتەوە و تەشەنەی بە ئاگرەکە داوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە