شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-17 09:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جێگەی دڵخۆشییە هەنگاوەکانتان لەپێناو پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان لایەنەکانە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ جۆن کێری، نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ گۆڕانی کەشوهەوا کۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، لە دیدارەکەی جۆن کێری و تاڵەبانیدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ژینگەی وڵات گفتوگۆی لەبارەوەکرا، جەخت لە خێراترکردنی هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو قەیرانانەی رووبەڕووی مرۆڤایەتی بووەتەوە.

ئاماژە بەوەشداوە، لە درێژەی دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی خستەڕوو و وتی، هەوڵەکانمان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی ژینگەیەکی تەندروستترە.

لە بەرامبەردا جۆن کێری ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی بافڵ تاڵەبانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و وتی، جێگەی دڵخۆشییە بەهەمان رۆحیەتی مام جەلالەوە درێژە بە کاری سیاسی دەدەن و هەنگاوەکانتان لەپێناو پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکاندایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە