شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-17 08:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە هاوکارییەکانی یەکێتی بۆ PKK کۆتایی پێبهێندرێت  

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆک‌کۆماری تورکیا بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردە بەردەنگ و ڕایگەیاند ئەگەر کۆتایی بە پشتیانی کردن لە PKK-YPG نەهێنن تورکیا درێژە بە سزاکانی سەر سلێمانی دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جارێکی دیکە تورکیا لەسەر پرسی پەکەکە هۆشداری دەداتە یەکێتی و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە تۆمەتباریان دەکات بە پشتیوانیکردنی پەکەکە و دەڵێت "کاتێک پرسەکە مانەوە و ئاسایشی نیشتمانیمان بێت، تا کۆتایی دەرگاکانی لێبوردەیی دادەخەین و چی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین".

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئەم قسانەى لەناو فڕۆکەکەیدا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا کردووە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ تورکیا دوای سەردانەکەی بۆ ئیمارات و میسر.

ئەردۆغان وتووشیەتی: "ئەگەر ڕێگە نەدرێت تیرۆریستانێک لە نزیک سنوورەکانمان دابمەزرێت، ئەوا ئێمە لەم ناوچەیەدا ئامادەی هەڵنانی هەموو هەنگاوێکین لەگەڵ دراوسێکانماندا".

لە سەرەتاى ساڵى ڕابردووەوە، تورکیا بەردەوام یەکێتى بە بوونى "پەیوەندى و پشتیوانیکردن"ـى پەکەکە تۆمەتبار دەکات و هەر بەوهۆیەوە لە ٤-٣-٢٠٢٣ ئاسمانى وڵاتەکەى بە ڕووى گەشتەکانى فڕۆکەخانەى سلێمانیدا داخستووە و تا ئێستا بەردەوامە، هەروەها بۆردوومانى فڕۆکەخانەى عەربەتى کرد و سێ ئەندامى دژەتیرۆرى کوشت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە