شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-18 08:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، سەربازێکیان کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، هێرشەکە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـەوە کراوە.

ڕاگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات؛ سەربازە کوژراوەکەیان ناوی ساڵح ئای-یە. هەروەها باس لەوە دەکات، ئۆپەراسیۆنێکیان لەو ناوچەیە بۆ تۆڵەسندنەوە دەستپێکردووە.

سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

لایخۆیەوە ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە، لە راگەیێندراوێکدا پشتڕاستیکردەوە ڕۆژی (شەممە، ۱۷-۲-۲۰۲۴)  کاژێر ۱:۰۰، لە ناوچەی زاب، لە سنووری پارێزگای دهۆک، هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازیی تورکیا، "ژمارەیەک سەربازیان کوشتووە،" دەستیان بەسەر چەکەکانیاندا گرتووە.

سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە