شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-13 12:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

۵۳ جار لە عێراق و ۷۷ جار لە سووریا هێرش کراوەتە سەر هاوپەیمانان

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- پات ڕایدەر، وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ژمارەی هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا گەیشتووەتە ۱۳۰ هێرش.

بەپێی هەوڵی کوردپرێس، پات ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات لە ۱۷ ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە بنکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سووریا و عێراق کەوتوونەتە بەر هێرشی گرووپە چەکدارەکان، هێزەکانی ئەمریکاش وەڵامی ئه‌و به‌ ئامانجگرتنانه‌یان داوه‌ته‌وه‌ بە هێرشکردنه‌ سه‌ر گرووپه‌كان لە سووریا و عێراق.

ناوبراو وتیشی، بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە عێراق ۵۳ هێرشیان کراوەتە سەر و  له‌ سووریا ڕووبه‌ڕووی ۷۷ هێرش بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مریكا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی عێراق و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) نزیكه‌ی ۲۵۰۰ سه‌ربازی لە عێراق و نزیکەی ۹۰۰ سه‌ربازی لە سووریا هه‌یه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە