شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-02-22 06:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانان لە بنکەی قەسرەک دەستیان کرد بە کشانەوە

پوختەی هەواڵ
هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بنکەی قەسرەک کە گەورەترین بنکەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دادەنرێت لە سووریا، دەکشێنەوە. 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  ئاژانسی "نۆرس پرێس" لەزارەی سەرچاوە تایبەتەکانیەوە بڵاویكردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیکردوە بە چۆڵکردنی بنکەی قەسرەک لە گوندەواری باکووری حەسەکە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، پرۆسەی گواستنەوەی كەرەستەكان لە بنکەی قەسرەکەوە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستیپێکردوە و پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر بێت. هەروەها پڕۆسەی چۆڵکردنی ئەو بنکەیە نزیکەی مانگێک دەخایەنێت و هێزەکان بەرەو هەرێمی کوردستان دەڕۆن.

هەر لەمبارەوە تەلەفزیۆنی سووریا بڵاوی کردەوە: کاروانێکی ئەمریکی کە زیاتر لە ۲۰ بارهەڵگری بەتاڵ و ئۆتۆمبێلی سەربازی لەخۆگرتبوو، لە ڕێگەی سنووری عێراقەوە چووەتە ناو خاکی سووریا و بەرەو بنکەکە ڕۆیشتوون بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆسەی چۆڵکردنەکە.

بنکەی "قەسرەک" لە نێوان تەلتەمەر و تەلبێدەر لە باشووری ڕێگای نێودەوڵەتی () لە پارێزگای حەسەکە هەڵکەوتووە و یەكەم بنكەی سووریان نیە كە چۆڵدەكرێت و هەر لەم مانگەدا وەزارەتی بەرگریی سووریا، هەردوو بنکەی سەربازی شەدادی و تەنەفی وەرگرتەوە دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا ئەوێیان جێهێشت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە