شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-13 11:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەکی پەکەکە لەنێو ئاگردا سووتان

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەی تورکیا لە دەڤەری بەرگارە دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەکی چەکدارانی پەکەکە سووتان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی ۱۲ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۴، دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە، سەعات  ۱۳:۲۰  گرووپێکی چەکدارانی پەکەکە لە دەڤەری بەرگارە لە نزیک گوندی دێرەش لە شارەدێی دێرەلووک لە ئامێدی لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکییەوە کراونەتە ئامانج.

دژەتیرۆری کوردستان ڕوونی کردووەتەوە کە لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا،  دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەک و تەقەمەنیی چەکدارانی پەکەکە سووتان و دوو چەکداریش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە