شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-07 07:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا هەوڵەکانی بۆ ڕێگری کردن لە وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک لەلایەن یەکێتییەوە دەستپێکردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە تورکمانەکانی کەرکووک مافی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاریان هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چاودێرانی سیاسی پێیانوایە بانگهێشت کردنی حەسەن توران بۆ ئەنقەرە، پەیامێکی تورکیایە بۆ ڕێگری کردن لەیەکێتی لەوەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک.

ڕۆژنامەی العرب لە ڕاپۆرتێکیدا باسی لەوەکردووە، تورکیا هەوڵەکانی بۆ ڕێگری کردن لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەستپێکردووە، هاوکات داواکاریی تورکیا بۆ پێدانی پارێزگاری کەرکووک بە تورکمانەکان لەکاتێکدایە، بەرەکەی حەسەن توران خاوەنی تەنیا دوو کورسییە و یەکێتی خاوەنی پێنج کورسییە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، لەڕووی ژمارەی کورسییەوە ئەستەمە تورکمانەکان بتوانن پۆستی پارێزگار وەربگرن، بەڵام هاکان فیدان دەیەوێت پاساوێکی یاسایی بدۆزێتەوە بۆ ئەو کارەی تورکیا بەنیازە لەگەڵ تورکمانەکانی کەرکووکی بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە