شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-07 05:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیان بۆردوومان کرد و بەهۆی نزیکی بۆردوومانەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی چەند گوندێک  ترس و دڵەڕاوێکی لەناو گوندنیشینان دروست بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامەران عوسمان،  لە ڕێکخراوی (CPT) بە شارپرێسی ڕاگەیاندووە: "ڕۆژی شەممە  فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی گوندەکانی چنێران و کنێران و وەسانی لە گەلی باڵەییان و ناوچەی زیونۆ لە گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت و گوندی زێوکە و چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر بۆردوومان کرد".

ئاماژەی بەوەش دا: "بۆردوومانەکان لە گوندی وەسان زیانیان بە باخێکی سێو گەیاندووە و لە گوندی گەڵاڵەش چەند پارچە بۆمبێک چوونەتە ناو ماڵەکانەوە و ترس دڵەڕاوکێ ی زۆری  ناوگوندنیشینان درووست بووە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە