شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-01 07:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرەی تورکمانی داوای ژماردنەوەی دەنگەکانی کەرکووک دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق، داوای ژماردنەوەی کورسییەکانی کەرکووک لە سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی ۲۶-۱۲-۲۰۲۳، نووسراوی فەرمی بۆ سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە و داوا دەکات دووبارە کورسییەکانی کەرکووک هەژماربکرێنەوە.

ناوبراو دەشڵێت: "دەمەوێت باری سەرنجتان بۆ پرسێکی گرنگی هەڵبژاردنەکان لە کەرکووک ڕابکێشم، لە شیکردنەوەمان بۆ ئەنجامەکان دەرکەوتووە کە جیاوازییەکی گەورە لە دابەش کردنی کورسییەکان هەیە لە نێوان لیستەکان، بەتایبەتی لیستی بەرەی تورکمانی عێراق."

بەوتەی ئەرشەد ساڵحی "لیستی بەرەی تورکمانی، نزیکەی ۷۴ هەزار دەنگی هێناوە، بەڵام تەنیا یەک کورسی پیاو و کورسییەکی کۆتای ژنی بۆ تەرخان کراوە، لەکاتێکدا لیستی دیکە هەیە بە کەمتر لەو دەنگانە هەمان کورسی، یان زیاتری هێناوە."

 ئەو سەرکردەیەی بەرەی تورکمانی داوا دەکات ڕەزامەندی بدەن لەسەر دووبارە ژماردنەوەی دەستبەجێی دەنگەکان، باس لەوەش دەکات "ئەو ستەمە لە دابەش کردنی کورسییەکان هەڵبگرن پێویستە پرۆسەی هەڵبژاردن  دادپەوەر و بێگەرد بێت، بۆ گەرەنتی نوێنەراتییەکی راستەقینەی دیموکراسی، هیوادارن رێکاری پێویست بگرنەبەر  بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و راستکردنەوەی دۆخەکە."

بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی کۆمیسیۆن، یەکێتیی نیشتمانی ۱۵۷ هەزار و ۶۴۹ دەنگی بەدەست هێناوە و ۵ کورسیی بردووەتەوە. پارتی دیموکراتی کوردستانیش ۵۲,۲۷۸ دەنگی بەدەست هێناوە و ۲ کورسیی بردووەتەوە.

 هاوپەیمانیی عەرەبی ۱۰۲ هەزار و ۵۵۸ دەنگی لە کەرکووک بەدەست هێناوە و ۳ کورسیی بردووەتەوە.

بەرەی تورکمانی ۷۵,۱۶۹ دەنگی بەدەست هێناوە و ۲ کورسیی لە کەرکووک بردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە