شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-29 10:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و کونسولی گشتیی نوێی فەڕەنسا کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی پێشوازیی لە یان برێم کونسولی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کونسولی گشتی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.

لایخۆیەوە کونسولی گشتیی فەڕەنسا، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگ و تایبەتی لای سەرۆک و خەڵکی فەڕەنسا بەگشتی هەیە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

تاوتوێ کردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە