شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-16 09:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کێشەی کەمیی دەرمان لە کەمپەکانی کوردستانی سووریا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- کارگێڕێکی دەرمانخانەی کەمپی مەنبەج داوای لە ڕێکخراوە مرۆیی و پزیشکییەکان کرد کە دەرمان و ستافی پزیشکی بۆ دەرمانخانەکە دابین بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان نەبوونی پاڵپشتیی تەندروستی، نەبوونی دەرمان و پزیشک لە دەرمانخانەکە، هەڕەشە لە تێکچوونی دۆخی تەندروستی ناو کەمپە کۆن و نوێیەکانی مەنبەج دەکات.

بەشیر بەکرۆ، کارگێڕی کلینیکە پزیشکیەکە بە نۆرس پرێسی ڕایگەیاندووە: تاکە کلینیک لە هەردوو کەمپەکەدا بەهۆی زۆریی ژمارەی نەخۆشەکان کە لە توانای خۆی زیاترە فشارێکی زۆری لەسەر هەیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: بەدەست کەمییەکی گەورەی دەرمانەوە دەناڵێنن، جگە لە پزیشکی پسپۆڕ کە لە دەرمانخانەکەدان و پشکنینی حاڵەتە پزیشکییەکان دەکەن، ئەو پاڵپشتییەی کە لەلایەن لیژنەی تەندروستیەوە پێشکەش دەکرێت بەس نییە.

ناوبراو وتیشی، ئەو دەرمانانەی لیژنەی تەندروستی لە مەنبەج دابینی دەکەن، سنووردارە بە دەرمانی منداڵان و دەرمانی دیکەی وەک سیتامۆڵ، دژە تا و دژە هەوکردن، لە کاتێکدا پێویستیان بە دەرمان هەیە کە چارەسەری تەنگەنەفەسی، هەوکردنی ڕیخۆڵە و نەخۆشییەکانی دڵ بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە