شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-16 08:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا گەشتی دەرەوەی وڵاتی لە ۲۰ پەرلەمانتاری هەدەپ قەدەخە کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی توکیا- تورکیا گەشتی دەرەوەی وڵاتی لە ۲۰ پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان – هەدەپ قەدەخە کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو قەدەخەیەی حکوومەتی تورکیا لەسەر پەرلەمانتارانی هەدەپە دایناوە دەبێتەی هۆی ئەوەی کە ۲۰ پەرلەمانتاری ئەو پارتە ناتوانن گەشت بۆ دەرەوەی تورکیا بکەن. تەنانەت ئەو پەرلەمانتارانەی ئەندامی لیژنە جیاوازەکانن، ناتوانن لەگەڵ لیژنەکانیاندا گەشت بکەن.

بەشێک لە میدیاکانی تورکیا بڵاویان‌کردووەتەوە، ۱۱ پەرلەمانتاری هەدەپ بە بڕیار قەدەخە کراوە لەسەریان گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن، بەڵام نۆ لەو پەرلەمانتارانە هیچ بڕیارێکیان لەسەر نییە کە گەشتی دەرەوەی وڵاتی قەدەخە کردبێت. هەریەک لە تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی هەدەپ، سڕی سورەیان ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمان و ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی هەدەپیش لەو پەرلەمانتارانەن، کە گەشتکردنیان بۆ دەرەوە لێ قەدەخە کراوە.

  پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان – هەدەپ، کە پێشتر ناوەکەی پارتی چەپی سەوز بوو، ۵۷ کورسی لە پەرلەمانی تورکیا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە