شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-30 09:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کەرکووک سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دێنین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوەی هەماهەنگی پێشبینی دەکات لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد بەیاتی بەرپرسی ڕێکخستنەکانی باکووری ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاند، لیستی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پارێزگای کەرکووک (کرکوکنا) بە بەدەستهێنانی دەنگی خەڵکی پارێزگاکە و لە هەموو پێکهاتەکان، هەمووان تووشی سەرسوڕمان دەکات.

بەیاتی وتوویه‌تى، "ڕێژەی بەشداری کردن لە پارێزگای کەرکووک زیاتر دەبێت لە باقی پارێزگاکان، ئەوەش بەهۆی بوونی ڕکابەرییەکی بەهێز لەنێوان پێکهاتە بنەڕەتییەکانی کەرکووک".

بەوتەی ئەو سەرکردە تورکمانییەی ناو ڕێکخراوی بەدر، "لیستی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پارێزگای کەرکووک (کرکوکنا) بەکۆکردنەوەی دەنگی خەڵکی پارێزگای کەرکووک‌ و لە هەموو پێکهاتەکان هەمووان تووشی سوپرایز دەکات".

ناوبراو جه‌ختی كردۆته‌وه‌، "دۆخی ئەمنیی کەرکووک بەتەواوەتیی سەقامگیرە و دەزگا ئەمنییەکان کۆنترۆڵی تەواو دەسەپێنن‌ و ڕێگە بەهیچ کەسێک نادەن یاسا بشکێنێ، هەرلایەنێک هەوڵی ئاژاوەنانەوە بدات، لەڕووی هەڵبژاردنەوە لەبەرژوەندیی نابێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە