بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ۳۵ ڕۆژنامەنووس لە فەلەستین گیانیان لەدەست داوە
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەهۆی هێرشەکانی ڕەژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە، ٣٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی غەززە لە کەناڵی تێلێگرامی تایبەت بە خۆی بڵاوی کردەوە کە لە میانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ٣٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون.
نووسینگەکە ناوی ئەو ڕۆژنامەنووسانەشی بڵاو کردەوە کە لە هێرشەکاندا کوژراون.
هەروەها پێشتر بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل لەسەر سنووری لوبنان، ڕۆژنامەنووسێک گیانی لەدەستدابوو.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران