شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-22 14:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرجەم بەندەکانی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران جێبەجێ­ کراوە/هیوادارین ڕێککەوتنی هاوشێوە لەگەڵ تورکیا بکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ تورکیا بەردەوام لە گفتوگۆدان لەسەر پرسی ئەمنی سنوورەکان، هیوادارن رێککەوتنێکی ئەمنی هاوشێوەی ئێران لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە کەناڵی "الحرة"ی راگەیاندووە، "سەرجەم بەندەکانی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران جێبەجێ کراوە، سەرجەم ئەو هێزە کوردیانەی لە سنووری نێوان هەرێم و ئێران جێگیر ببوون، دوورخراونەتەوە بۆ چەند بنکەیەکی سەربازی لە نزیک کەمپی ئاوەرەکان".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، "ڕاگرتنی بۆردوومانەکانی ئێران لە ناوچەکانی هەرێم، یەکێک بووە لە بەندەکانی رێککەوتنی ئەمنی، لە بەرامبەردا هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دوورخرانەوە، ئەو ئەرکەش بە هەماهەنگی نێوان حکوومەتی ناوەندی و حکوومەتی هەرێم بە سەرکەوتووی ئەنجام دراوە".

فوئاد حسێن باسی لەوەش کرد، لەگەڵ ئەنقەرە بەردەوام لە گفتوگۆدان بۆ دوورسختنەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا، هیوادارن لەسەر ئەو پرسە رێککەوتنێکی هاوشێوە لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە