شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-22 14:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیچ گرووپێکی چەکدار لە سەر سنوورەکانی ئێران ناهێڵین

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی ۳۱ی خەرماناندا وتی: هەنگاوەکانی عێراق بۆ چەکداماڵین لە گرووپەکانی دژ بە ئێران ئەرێنی بوون و ڕێگە نادەین هیچ گرووپێکی تیرۆریستیی چەکدار لە سەر سنوورەکانی ئێران بمێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە نمایشێکی سەربازیدا کە بەبۆنەی ۳۱ی خەرمانان بەڕێوە چوو ڕایگەیاند: لە هاوردەکاری چەکەوە بووین بە بەرهەمهێنەر‌ و هەڵدەستین بە هەناردەکردنی چەک.

ناوبراو وتیشی: چەکداماڵینی پارتەکانی نەیاری ئێران لە عێراق هەنگاوێکی ئەرێنییە کە حکوومەتی عێراق دەستی بۆ بردووە.

ناوبراو جەختی لەوش کردەوە: رێگە بە هیچ گرووپێک نادەین چەک هەڵبگرێت ‌و فیتنە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بگێڕێت و رێگەیش نادەین  لە سنوورەکانماندا بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە