دادگای فیدراڵیی عێراق داواکارییەکی لە دژی هەرێم ڕەت‌کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق ڕەتی کردەوە ئەمری ولائی بۆ رێگری‌کردن له ناردنی ۷۰۰ ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان دەربکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئامانجی ڕه‌حیم، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاوی‌کرده‌وه: "دادگای باڵای فیدڕاڵیی داواکاری پەرلەمانتار موستەفا سەنەدی ڕەت‌کردەوە بۆ دەرکردنی ئەمری ولائی بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە هەردوو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ ژمارە ۲۳۵۰۰ و ۲۳۵۲۰ لە ساڵی ۲‌۰۲۳ تایبەت بە پێدانی قەرزێک بە بڕی ۷۰۰ ملیار دینار مانگانە بۆ سێ مانگ بە حکوومەتی هەرێم".
۱۷‌ی ئه‌م مانگه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری‌دا به ره‌وانه‌کردنی ۲ ترلیۆن و ۱۰۰ ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان، واتا بۆ هه‌ر مانگێک ۷۰۰ ملیار دینار ته‌رخان کراوه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران