رێگە نادهین خاکی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێندرێت
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نیویۆرکی ئەمریکا و لە پەراوێزی بەشداریکردنیان لە 78مین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان چاویان بەیەکتر کهوت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکردووه لە کۆبوونەوەکەی نێوان ڕەئیسی و سوودانیدا: سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە پێویستیی خێراکردنی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات داوە جەختی لە گرنگیی چەسپاندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، لەبوارە جیاجیاکاندا، لەبەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێدا کردۆتەوە.
لە ڕاگەیێنداروەکەدا ئهوهش هاتووه: "سوودانی بۆ ڕهئیسى جەختی کردۆتهوه، هەرگیز رێگە نادات خاکی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێندرێت، هەروەک چۆن سازش لەسەر ئاسایش و سەروەریی عێراقیش ڕەتدەکاتەوە".
ئهوهشى وتووه: "دەبێت هەموو ئەو کێشانەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا هەن وتوێژیان لەسەربکرێت، بەمەبەستی گەیشتن بەچارەسەری ڕیشەیی بۆ قەیرانەکان".
#کوردپرێس
#نەتەوەیەکگرتووەکان
#محەمەد شیاع سوودانی
#ئیبراهیم ڕەئیسی
#78ـهمین كۆبوونهوهكانی نهتهوهیهكگرتووهكان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران